ڕووماڵی ناڕەزایەتییەکانی بەفرانبار؛ دەستبەسەرکردنی لانی کەم ١٨ هاووڵاتیی کورد لە شارەکانی مەلەکشاهی، گیەڵان، ئاودانان، قەسری شیرین، دەڕەشار، دیواندەرە، سەبزەوار و سونقوڕ

١٩ بەفرانبار ٢٧٢٥، ١٩:٠٥

هەنگاو؛ هەینی ١٩ی بەفرانباری ٢٧٢٥

لە درێژەی شەپۆلی دەستبەسەرکردنەکانی ئەمدواییەدا، لانی کەم ١٨ هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی ئەحمەد زەینی، مستەفا سەفار، ڕەحمەت ڕەشیدی، ئارمان پیرانی، عەلی ئەحمەدی، ئەمیر حوسێن خانمحەممەدی، ئەشکان سەبزی، ڕەحمان کەرەمی، عارف میرزایی، جاسم توندەر، نەوید نەجەفی، وەحید شادمان، بێهنام بڵندبەخت، سەلام عارف خانلەری، ماردین مرادی، ئەحمەدڕەزا فەرهادی توپکانلوو، موسلیم کامیاب و موحسین کامیاب، لەلایەن هێزە حکومەتییەکانەوە دەستبەسەر کران و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترانەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی پێنجشەممە ١٨ی بەفرانباری ٢٧٢٥ (٨ی ژانوییەی ٢٠٢٦)، نۆ هاووڵاتیی خەڵکی ئاودانان سەر بە پارێزگای ئیلام بە ناوەکانی ئەحمەد زەینی (پەرستار)، مستەفا سەفار (کاسبکاری بازاڕ)، ڕەحمەت ڕەشیدی (کاسبکار و خاوەن قاوەخانە)، ئارمان پیرانی، عەلی ئەحمەدی، ئەمیر حوسێن خانمحەممەدی، ئەشکان سەبزی، ڕەحمان کەرەمی و عارف میرزایی، لەلایەن هێزە حکومەتییەکانەوە دەستبەسەر کران و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترانەوە.

هاوکات لەو ڕۆژەدا، سێ هاووڵاتیی دیکە بە ناوەکانی جاسم توندەر (خەڵکی مەلەکشاهی)، نەوید نەجەفی (خەڵکی گیەڵام)، وەحید شادمان (وێنەگر و سەرۆکی ئەنجومەنی وێنەگرانی شاری قەسری شیرین)، لەلایەن هێزە حکومەتییەکانەوە دەستبەسەر کران و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترانەوە.

لە لایەکی دیکەوە ڕۆژی چوارشەممە ١٧ی بەفرانبار، چوار هاووڵاتی بە ناوەکانی بێهنام بڵندبەخت (خەڵکی گیەڵان)، سەلام عارف خانلەری (خەڵکی دەڕەشار)، ماردین مرادی (خەڵکی دیواندەرە) و ئەحمەدڕەزا فەرهادی توپکانلوو (تەمەن ٢٣ ساڵ، هاووڵاتیی کوردی خەڵکی سەبزەوار)، لەلایەن هێزە حکومەتییەکانەوە دەستبەسەر کران و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترانەوە.

هەروەها،  ڕۆژی سێشەممە ١٦ی بەفرانبار، موسلیم کامیاب خەڵکی سونقوڕ و ڕۆژی دووشەممە ١٥ی بەفرانبار، موحسین کامیاب (براکەی)، بە هێرشی هێزە حکومەتییەکان بۆ سەر ماڵەکانیان بەبێ نیشاندانی هیچ جۆرە بەڵگەیەکی یاسایی و بە شێوەیەکی توندوتیژانە دەستبەسەر کران و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترانەوە.

تا کاتی ئامادەکردنی ئەم ڕاپۆرتە، لە شوێن و دۆخی ڕاگرتن و تۆمەتە پاڵدراوەکان بۆ ئەم هاووڵاتییانە هیچ زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.

سەرچاوە:

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە