سایین قەڵا؛ دەستبەسەرکرانی هاووڵاتییەکی کورد لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

١ پووشپەڕ ٢٧٢٤، ٢٣:٣٦

هەنگاو؛ هەینی ١ی پووشپەڕی ٢٧٢٤

هاووڵاتییەکی کورد بەناوی ئارام ئوستادی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە دەستبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی چوارشەممە ٣٠ی جۆزەردانی ٢٧٢٤ (١٩ی ژوئەنی ٢٠٢٤)، ئارام ئوستادی، هاووڵاتیی خەڵکی شاری سایین قەڵا لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات و بەبێ نیشاندانی هیچ بەڵگەیەکی دادوەری دەستبەسەر کراوە و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە.

بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ناوەندە پەیوەندیدارەکان تا ئێستا لە پێشکەشکردنی وەڵامێکی ڕوون سەبارەت بە چارەنووسی ئەو هاووڵاتییە بە بنەماڵەکەی خۆ دەبوێرن.

هەتا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، لە هۆکارەکانی دەستبەسەرکران، ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵ ئەو هاووڵاتییە، هەروەها چارەنووس و شوێنی ڕاگرتنی زانیارییەکی ورد لەبەر دەستدا نییە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە