دەستبەسەرکرانی مەتین مەهدیزادە لە شنۆ

١٣ جۆزەردان ٢٧٢٤، ١٥:٠٠

هەنگاو؛ یەکشەممە ١٣ی جۆزەردانی ٢٧٢٤

مەتین مەهدیزادە هاووڵاتی کورد و خەڵکی شنۆ لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەرکرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوەی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی یەکشەممە ١٣ی جۆزەردانی ٢٧٢٤ (٢ی ژوئەنی ۲۰۲۴)، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی بە هێرش کردن بۆ سەر ماڵی بنەماڵەیی مەتین مەهدیزادە (زانیار) لە گوندی "زەمە" ناوبراویان دەستبەسەر کردووە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بە تۆمەتی چالاکیی مەزهەبیی ئەم هاووڵاتییەیان دەستبەسەر کردووە. ناوبراو کوڕی مامۆستا محەممەدئەمین مەهدیزادە لە کەسایەتییە ئایینییەکانی ناوچەکەیە.

هەتا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، زانیارییەکی ورد لەسەر چارەنووس و شوێنی ڕاگرتنی ئەم هاووڵاتییە لە بەردەستدا نییە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە