پیرانشار؛ دەستبەسەرکران و ناڕوونی چارەنووسی سەلاح سووری

٦ پووشپەڕ ٢٧٢٤، ١١:٥٥

هەنگاو؛ چوارشەممە ٦ی پووشپەڕی ٢٧٢٤

هاووڵاتییەکی کورد و خەڵکی پیرانشار بە ناوی سەلاح سووری لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەرکراوە و چارەنووسی نادیارە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، سەلاح سووری، هاووڵاتیی خەڵکی پیرانشار لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی لە سێڕێیانی جلدیان بەبێ پیشاندانی بەرگەی دادوەری دەستبەسەرکراوە.

بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئەمنییەکان وێڕای دەستبەسەرکردنی سەلاح سووری دەستیان بە سەر مۆبایلی ناوبراودا گرتووە.

هەتا کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە، زانیارییەکی ورد لە سەر چارەنووس، شوێنی ڕاگیران و ئەو تۆمەتانەی کە خراونەتە پاڵ ناوبراو لە بەردەستدا نییە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە