بانە، بریندار بوونی کۆڵبەرێک بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران

٧ پووشپەڕ ٢٧٢٤، ١٣:٠٨

هەنگاو، پێنجشەممە ٧ی پووشپەڕی ٢٧٢٤

کۆڵبەرێکی گەنجی خەڵکی شاری بانە بە ناوی محەممەد کاکی، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران لە بەرزایییەکانی سنووری ئەو شارە بریندار کرا.

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی چوارشەممە ٦ی پووشپەڕی ٢٧٢٤ (٢٦ی ژوئەن ٢٠٢٤)، محەممەد کاکی، کۆڵبەری ٢١ساڵە و خەڵکی گوندی دونیس سەر بە شاری بانە، بە تەقەی ڕاستەوخۆی چەکدارەکانی ئێران لە سنوورەکانی دۆڵەشین بریندار بوو.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، لە ئەنجامی تەقەی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران، جگە لە برینداربوونی ئەو کۆڵبەرە، ئەسپی ناوبراویش کوژراوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە