پیرانشار، ئاکام خزرزادە بۆ تێپەڕانی سزای بەندکرانەکەی دەستبەسەرکرا

١٠ پووشپەڕ ٢٧٢٤، ١٧:٣٠

هەنگاو، یەکشەممە ١٠ی پووشپەڕی ٢٧٢٤

ئاکام (عەبدوولسەلام) خزرزادە، هاووڵاتیی کوردی خەڵکی پیرانشار، بە مەبەستی تێپەڕاندنی سزای یەک ساڵ دەستبەسەرکرانەکەی دەستبەسەرکراو بۆ بەندیخانەی ناوەندی شاری نەغەدە گواسترایەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی یەکشەممە ١٠ی پووشپەڕی ٢٧٢٤ (٣٠ی ژوئەن ٢٠٢٤)، ئاکام خزرزادە، ٢٨ساڵە و خەڵکی گوندی کانی بداغ سەر بە پارێزگای پیرانشار بە مەبەستی جێبەجێ کرانی سزاکەی دەستبەسەرکرا و بۆ بەندیخانەی ناوەندی شاری نەغەدە گواسترایەوە.

ئاکام خزرزادە، پێشتریش لە لایەن لقی ١٠٢ی دادگای تاوانەکانی پیرانشار بە سەرۆکایەتی دادوەر مەجید ئەمیرمحەممەدی، بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبەکانی کوردستان لە ڕێگەی (هەڵگرتن و ڕاگرتنی چەک)، سزای یەک ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپابوو.

ئەو هەووڵاتییە ڕۆژی سێشەممە١٤ی پووشپەڕی ٢٧٢٢، دەستبەسەرکرا و بۆ یەکێک لە ناوەندە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری ئورمیە گواسترایەوە.

ناوبراو ڕۆژ شەممە ١٩ی خەرمانانی ٢٧٢٢، بۆ بەندیخانەی شاری نەغەدە گواسترایەوە و دە کۆتاییدا، یەکشەممە ٢٠ی خەرمانانی ئەو ساڵە، بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی لە بەندیخانە ئازاد کرا.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە