شنۆ؛ برینداربوونی هاووڵاتییەکی کورد بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە نیزامییەکانی حکومەت

١٤ جۆزەردان ٢٧٢٤، ١٠:٠٠

هەنگاو؛ دووشەممە ١٤ی جۆزەردانی ٢٧٢٤

هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی شاری شنۆ کە ناسنامەی محەممەدعەلی شیرۆ ڕاگەیەندراوە بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ناوچە سنوورییەکان بەسەختی بریندار کرا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی یەکشەممە ١٣ی جۆزەردانی ٢٧٢٤ (٢ی ژوئەنی ٢٠٢٤)، محەممەدعەلی شیرۆ، تەمەن ٤٣ ساڵ و خەڵکی گوندی "زمە" سەر بە شاری شنۆ بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە حکومەتییەکان بریندار کرا.

محەممەدعەلی شیرۆ کە باوکی سێ منداڵە، لە کاتی کۆکردنەوەی گیای بەهاری لە ناوچە سنوورییەکانی شنۆ کراوەتە ئامانجی تەقەی ڕاستەوخۆی ئەو هێزانە.

ناوبراو بەشی لاق و سینگی بە گوللەی هێزە حکومەتییەکان پێکراوە و بەهۆی قووڵی و سەختی برینەکانییەوە بۆ یەکێک لە ناوەندە دەرمانییەکانی ئورمیە گواستراوەتەوە و خەوێندراوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە