دیواندەرە؛ دەستبەسەرکرانی کورش شەریفپوور لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە

١٤ پووشپەڕ ٢٧٢٤، ٢٢:٢٦

هەنگاو؛ پێنجشەممە ١٤ی پووشپەڕی ٢٧٢٤

هاووڵاتییەکی کورد و خەڵکی شاری دیواندەرە بەناوی کورش شەریفپوور، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لەو شارەدا دەستبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی پێنجشەممە ١٤ی پووشپەڕی ٢٧٢٤ (٤ی جولای ٢٠٢٤)، کورش شەریفپوور، تەمەن ٤٥ ساڵ و خەڵکی دیواندەرە لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر کرا.

بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، دەستبەسەرکرانی کورش شەریفپوور لە دووکانی شوێنی کارەکەی لەلایەن سەرنشینانی دوو ئۆتۆمبێلی جۆری پژۆ پارسی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە ئەنجام دراوە.

هەتا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، لە هۆکارەکانی دەستبەسەرکران، ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵ ئەو هاووڵاتییە، هەروەها شوێنی ڕاگرتنەکەی زانیارییەکی ورد لەبەر دەستدا نییە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە