دەستبەسەرکرانی دوو چالاکی مەدەنی عەرەب لە شوشتەر لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

١٦ پووشپەڕ ٢٧٢٤، ٢١:٠٥

هەنگاو، شەممە ١٦ی پووشپەڕی ٢٧٢٤

عەلی چەعباوی و مستەفا باتوولی، چالاکی مەدەنی عەرەب و خەڵکی شاری شووشتەر سەر بە پارێزگای خوزستان لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەستبەسەرکراون.

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، حەوتووی ڕابردوو، عەلی چەعباوی و مستەفا باتوولی، ٢٢ساڵە و دانیشتووی گەڕەکی ئەندیشەی شووشتەر لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەو شارەوە دەستبەسەرکراون.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو دوو چالاکە مەدەنییە، دوای دەستبەسەرکرانییان لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامییەوە، بۆ شوێنێکی نادیار گواستراونەتەوە و بەدواداچوون بۆ بارودۆخەکەیان تا ئێستا بێ ئاکام ماوەتەوە.

هەتا کاتی داڕشتی ئەم هەواڵە، لە هۆکاری دەستبەسەرکرانییان، تۆمەتە هەڵبەستراوەکان و شوێنی ڕاگرتنی ئەو دوو هاووڵاتییە زانیارییەکی ورد لەبەر دەستدا نییە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە