بانە؛ دەستبەسەرکرانی کچێکی گەنج لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

١٧ پووشپەڕ ٢٧٢٤، ١٢:٥٨

هەنگاو؛ یەکشەممە ١٧ی پووشپەڕی٢٧٢٤

کچێکی گەنج بە ناوی دلۆڤان شەریفی خەڵکی سەقز لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە لە شاری بانە دەستبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، شەوی شەممە ١٦ی پووشپەڕی ٢٧٢٤ (٦ی ژوئەنی ٢٠٢٤)، دلۆڤان شەریفی، تەمەن ٢٠ ساڵە و خەڵکی شاری سەقز لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سوپای پاسدارانەوە دەستبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە.

بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، تاکوو ئێستا بەدواداچوونەکانی بنەماڵەی ئەم هاووڵاتییە بۆ ئاگادار بوون لە چارەنووسی ناوبراو بێ وەڵام ماوەتەوە و ناوەندە ئەمنییەکان لە وەڵام دانەوە لەم بارەیەوە خۆیان دەپارێزن.

تاکوو داڕشتنی ئەم ڕاپۆرتە، هیچ زانیارییەکی ورد لەسەر هۆکاری دەستبەسەرکران و ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵی و شوێنی ڕاگرتن و چارەنووسی ئەم هاووڵاتییە لەبەر دەستدا نییە.

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە