ماکۆ؛ ڕاپۆرتێک لەسەر دەستبەسەرکران و ناڕوونی چارەنووسی حوسێن ڕەشیدی و مریەم ڕەشیدی

١٣ خەزەڵوەر ٢٧٢٤، ٢٣:٢٦

هەنگاو؛ یەکشەممە ١٣ی خەزەڵوەری ٢٧٢٤

باوک و کچێکی کورد و خەڵکی شاری ماکۆ، بە ناوەکانی حوسێن ڕەشیدی و مریەم ڕەشیدی نزیکەی دوو حەفتەیە لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سوپای پاسدارانەوە دەستبەسەر کراون و تا ئێستا چارەنووسیان نادیارە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی دووشەممە ٣٠ی ڕەزبەری ٢٧٢٤ (٢١ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٤)، حوسێن ڕەشیدی تەمەن ٦٠ ساڵ و کچەکەی، مریەم ڕەشیدی تەمەن ٣٠ ساڵ خەڵکی گوندی گاموس سەر بە شاری ماکۆ لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سوپای پاسدارانەوە دەستبەسەر کران.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، حوسێن و مریەم ڕەشیدی دوای دەستبەسەرکران بۆ شوێنێکی نادیار گواستراونەتەوە و ناوەندە ئەمنییەکان بە هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردستانییەکانی ئۆپۆزیسیۆنی حکومەت تۆمەتباریان کردوون.

بەدواداچوونەکانی بنەماڵەی ئەو دوو هاووڵاتییە تا ئێستا بێ ئاکام ماوەتەوە و ناوەندە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە هەر چەشنە شرۆڤەیەک لەسەر بارودۆخی ئەو دوو کەسە خۆ دەبوێرن.

سەرچاوە:

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە