سورەیا قەیتەرانی لەلایەن هێزەکانی حکوومەتەوە لە پیرانشار ڕفێندرا

٥ پووشپەڕ ٢٧٢٣، ٢٠:٥٨


هەنگاو: دووشەممە ٥ی پووشەڕی ٢٧٢٣

سورەیا قەیتەرانی، خەڵکی پیرانشار لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەرکرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوە. هەروەها دوو حەوتوو پێش برای ناوبراو لەلایەن ئەم هێزانەوە دەستبەسەرکرابوو.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی دووشەممە ٥ی پووشپەڕی ٢٧٢٣ (٢٦ی ژوئەنی ٢٠٢٣)، نزیک بە ٢٠ کەس لە هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی پیرانشار هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی سورەیا قەیتەرانی لە گوندی "کانی مەلا» و ناوبراویان ڕفاندووە.

بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزەکانی حکوومەت لە ڕفاندنی سورەیا قەیتەرانیدا توندوتیژیان بەکارهێناوە و هاوکات ماڵی ناوبراویشیان پشکنیوە.

شیاوی ئاماژەپێدانە کە سەدرەدین قەیتەرانی برای سورەیا، ڕۆژی یەکشەممە ٢١ی جۆزەردانی ئەم ساڵ لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی پیرانشارەوە دەستبەسەرکراوە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە