کوژران و برینداربوونی حەوت کۆڵبەر لە سنووری نەوسوود
هەنگاو؛ دووشەممە ١٨ی پووشپەڕی ٢٧٢٣
کۆڵبەرێکی خەڵکی سەلاسی باوەجانی بە ناوی ئەیووب محەممەدی بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنووری نەوسوود گیانی لەدەست داوە و لانی کەم شەش کۆڵبەری دیکە بریندار کراون.
بەگوێرەی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، سەرلەبەیانی ڕۆژی دووشەممە ١٨ی پووشپەڕی ٢٧٢٣ (٨ی جولای ٢٠٢٤) هێزە چەکدارەکانی ئێران لە نەوسوود سەر بە پارێزگای کرماشان تەقەیان لە کاروانێکی کۆڵبەران کردووە و بە هۆیەوە حەوت کۆڵبەر بریندار بوون.
بەوتەی سەرچاوەکانی هەنگاو، یەکێک لە کۆڵبەرە بریندارەکان بە ناوی ئەیووب محەممەدی خەڵکی سەلاسی باوەجانی لە دوای گواستنەوە بۆ نەخۆشخانەی قودسی شاری پاوە بە هۆی سەختی برینەکانیەوە گیانی لەدەست دا.
هەروەها شەش کۆڵبەری دیکەش بە ناوەکانی ئەیووب مورادی، مەسیح مورادی، مەهدی بەشارەتی، مێهران عەبدی، پەیمان وەیسی و سەمیع زارعی بریندار بوون کە سەرجەمیان خەڵکی گوندی زیران سەر بە شاری جوانڕۆ بوون.
همچنین ۶ کولبر دیگر به نامهای مسیح مرادی، ایوب مرادی، مهدی بشارتی، مهران عبدی، پیمان ویسی و صمیع زارعی همگی اهل روستای زیران جوانرود مجروح شدەاند.