جێبەکردنی سزای سێدارەی بەندکراوێکی کورد لە بەندیخانەی شاری شیراز

١٩ پووشپەڕ ٢٧٢٤، ١٢:١٨

هەنگاو؛ سێشەممە ١٩ی پووشپەڕی ٢٧٢٤

سزای سێدارەی بەندکراوێکی کورد بە ناوی موجتەبا کەرەمی خەڵکی هەرسین کە پێشتر بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە مادە هۆشبەرەکانەوە سزای سێدارەی بەسەردا سەپێنرا بوو، لە بەندیخانەی ناوەندیی شاری شیراز جێبەجێکرا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، بەرەبەیانی ڕۆژی یەکشەممە ١٧ی پووشپەڕی ٢٧٢٤ (٧ی ژوئەنی ٢٠٢٤)، سزای سێدارەی بەندکراوێک بە ناوی موجتەبا کەرەمی تەمەن ٢٨ ساڵە و خەڵکی شاری هەرسین سەر بە پارێزگای شاری کرماشان، لە بەندیخانەی ناوەندیی شاری شیراز (بەندیخانەی عادل ئاباد) جێبەجێکرا.

بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، موجتەبا کەرەمی ٤ ساڵ لەمەوپێش دەستبەسەرکرا و بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە مادە هۆشبەرەکانەوە لەلایەن دەزگای دادوەری کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە سزای سێدارەی بەسەردا سەپێنرا بوو.

تاکوو داڕشتنی ئەم هەواڵە، هەواڵی لەسێدارەدانی ئەم بەندکراوە لە میدیا حکومەتییەکان بەتایبەت میدیاکانی نزیک لە دادوەریی بڵاو نەکراوەتەوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە