مەریوان؛ چوار چالاکی پیشەیی مامۆستایان سزای بەندکرانیان بەسەردا سەپا

١٩ پووشپەڕ ٢٧٢٤، ١٥:٢٤


هەنگاو، سێشەممە ١٠ی پووشپەڕی ٢٧٢٤

تەحسین مستەفایی، سەیوان سولەیمانی، ئارام قادری و ئارام محەممەدی، چوار چالاکی پیشەیی مامۆستایان و خەڵکی مەریوان، لەلایەن دەزگای دادوەری کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە سەرجەم سزای ١٦ مانگ بەندکران بە سەریاندا سەپێنرا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوەی مافی مرۆڤی هەنگاو، تەحسین مۆستەفایی، سەیوان سلێمانی، ئارام قادری و ئارام محەممەدی، مامۆستایانی خەڵکی مەریوان هەریەکیان لەلایەن دادگای شۆڕشی ئەم شارە بە سەرۆکایەتی دادوەر ئێحسان ڕۆحی چیانە بە تۆمەتی "بانگەشە دژی دەسەڵات" سزای چوار مانگ بەندکران و سەرجەم سزای ١٦ مانگ بەندکران بە سەریاندا سەپێنرا.

تۆمەتە وەپاڵدراوەکانی وەپاڵدراوی ئەم مامۆستایانە پشتیوانی لە بزووتنەوەی "ژن، ژیان، ئازادی" و داواکاری جێبەجێکرانی مادەی ٣٠ و ١٥ی یاسای بنەڕەتی کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ خوێندی بەخۆڕایی و خوێندن بە زمانی دایکی" و "بەشداریکردن لە کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی مامۆستایانی قوتابخانە" ڕاگەیەندراوە.

هەنگاو ئاگادار بووەتەوە کە، سزای بەندکرانی هەر یەک لە تەحسین موستەفایی، سەیوان سولەیمانی، ئارام قادری و ئارام محەممەدی، بۆ ماوەی دوو ساڵ هەڵپەسێردراوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە