شنۆ؛ جەوهە هەرکی، شاخەوان و چالاکی ژینگەپاڕێز سزای بەندکرانی بەسەردا سەپا

١٧ پووشپەڕ ٢٧٢٥، ١٠:٢٨

هەنگاو؛ سێشەممە ١٧ی پووشپەڕی ٢٧٢٥

جەوهەر هەرکی، شاخەوان و چالاکی ژینگەپارێز و چالاکی کولتوری بواری زمانی کوردی ، خەڵکی شنۆ لە لایەن دەزگای دادوەری کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە سزای دە مانگ بەندکرانی بەسەردا سەپا.

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوۆ بە ڕیکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی دوشەممە ١٦ی پۆۆشپەڕی ٢٧٢٥ (٧ی جوڵای ٢٠٢٥)، لە لاین دادگای شۆڕشی شنۆ بە سەرۆکایەتی دادوەر عەلی ئەنساری بە تۆمەتی پڕوپاگەندە دژی کۆماری ئیسلامی سزای دە مانگ بەندکرانی بەسەردا سەپا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم هاووڵاتییه پێشتریش لانیکەم دوو جار لە لایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی شنۆوە بە بێ نیشاندانی هیچ بەڵگەنامەیەکی دادورەی و بۆ چەند کاتژمێر لە ژیر لێپڕسینەوە بووە.هەروەها لە کاتی ئەو بانگکردنانه دەستیان بەسەر تەلەفۆنەکەیدا گرتووە.

سەرچاوە:

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە