کوشتنی ژنێکی گەنج لە بوجنوورد بە پاساوی نامووس و شەرەف

١٩ پووشپەڕ ٢٧٢٤، ١٨:٠٣

هەنگاو؛ سێشەممە ١٩ی پووشپەڕی ٢٧٢٤

ژنێکی گەنج بە ناوی مەرزیە غوڵام‌پوور خەڵکی شاری بوجنوورد سەر بە پارێزگای خوراسانی باکوور لە پێش چاوی منداڵە بچوکەکەی بە دەستی مێردەکەی کوژرا. بە پێی زانیارییەکان بکوژ بە پاساوی پاراستنی نامووس و شەرەف ژنەکەی کوشتووە.

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی دووشەممە ١٦ی پووشپەڕی ٢٧٢٤ (٦ جولای ٢٠٢٤) مەرزیە غوڵام‌پوور تەمەن ٢٩ ساڵ و خەڵکی شاری بوجنوورد، لە لایەن هاوژینەکەی تەقەی لێکرا و گیانی لەدەست دا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم ژنە قوربانییە دوای ماوەیەکی کەم لە دووای جیابوونەوەی لە پێش ماڵی باوکی و لەبەر دەم مناڵە بچووکەکەی کوژراوە.

سیاسەتی گشتی تاوانکارییی کۆماری ئیسلامی ئێران لە پرسی توندوتیژی خێزانی و ژنکوژیدا، پشتیوانی لە نەزمی پیاوسالارییە. ئەم سیاسەتە، لەگەڵ بە تەوان نەکردنی توندوتیژی خێزانی و ناڕێژەیی تاوان و سزادان لەم بوارەدا وە هەر وەها نەبوونی پشتیوانی کۆمەڵایەتی بۆ ژنان لە دژی توندوتیژی، بووەتە هۆی بڵاوبوونەوە و ئاساییکردنەوەی تاوان دژی ژنان.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە