بانە؛ برینداربوونی کاسبکارێک بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران

١٩ پووشپەڕ ٢٧٢٤، ١٩:١٩

هەنگاو؛ سێشەممە ١٩ی پووشپەڕی ٢٧٢٤

کاسبکارێکی کورد و خەڵکی بانە بە ناوی نەوید حەسەنی، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار بوو.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوەی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی دووشەممە ١٨ی پووشپەڕی ٢٧٢٤ (٨ی جولای ٢٠٢٤)، نەوید حەسەنی، تەمەن ٢٢ ساڵ و خەڵکی بانە لە ئەنجامی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنووری "بڕوێشکانێ"ی بانە بریندار بوو.

بە وتەی سەرچاوەکانی ئاگادار، ئەم هاووڵاتییە لە بەشی لاقی پێکراوە و بە سەختی بریندار کراوە.

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە