پیرانشار؛ دەستبەسەرکرانی ئومێد ئەحمەدی لەلایەن هێزە ئەمنییەکان

٢٠ پووشپەڕ ٢٧٢٤، ١٤:٣٣

هەنگاو؛ ٢٠ی پووشپەڕی ٢٧٢٤

هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی ئومێد ئەحمەدی خەڵکی پیرانشار، دوای بانگکرانی بۆ دادگای ئەم شارە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوەی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی سێشەممە ١٩ی پووشپەڕی ٢٧٢٤ (٩ی جولای ٢٠٢٤)، ئومێد ئەحمەدی خەڵکی پیرانشار دوای بانگکرانی بە دادگای ئەم شارە، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەرکرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە.

بەوتەی سەرچاوەیەکی باوەڕپێکراو، بنەماڵەی ئومێد ئەحمەدی ئاگادار کراونەتەوە کە منداڵەکەیان دوای دەستبەسەرکرانی لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی پیرانشار، هەر ئەو ڕۆژە بۆ گرتووخانە ئەمنییەکان لە ئورمیە گواستراوە.

تا کاتی داڕشتنی ئەم ڕاپۆرتە، لە هۆکاری دەستبەسەرکران و تۆمەتی وەپاڵدراوی ئەم هاووڵاتییە، زانیارییەکی ورد لە بەردەستدا نییە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە