بەندیخانەی ناوەندیی شیراز؛ جێبەجێکردنی سزای سێدارەی دوو بەندکراوی خەڵکی ئەفغانستان

١٢ پووشپەڕ ٢٧٢٤، ١٣:٥٩

هەنگاو؛ سێشەممە ١٢ی پووشپەڕ ٢٧٢٤

سزای سێدارەی دوو بەندکراوی خەڵکی ئەفغانستان بە ناوەکانی عەلی ئەڵڵابەخش و ئەفزەل ئەڵڵابەخش، کە پێشتر بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە مادە هۆشبەرەکانەوە سزای سێدارەیان بەسەردا سەپێنرا بوو، لە بەندیخانەی ناوەندیی شاری شیراز جێبەجێ کرا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، بەرەبەیانی ڕۆژی یەکشەممە ١٠ی پووشپەڕی ٢٧٢٤ (٣٠ی ژوئەنی ٢٠٢٤)، سزای سێدارەی عەلی ئەڵڵابەخش و ئەفزەل ئەڵڵابەخش دوو بەندکراوی خەڵکی ئەفغانستان لە بەندیخانەی ناوەندیی شاری شیراز (عادل ئاباد) جێبەجێکرا.

ئەم دوو بەندکراوە سێ ساڵ لەمەوبەر بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە مادە هۆشبەرەکانەوە دەستبەسەکرا بوون و لەلایەن دەزگای دادوەری کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە سزای سێدارەیان بەسەردا سەپێنرا بوو.

هەواڵی لە سێدارەدانی ئەم بەندکراوانە، تاکوو داڕشتنی ئەم ڕاپۆرتە، لە میدیا حکومەتییەکان بەتایبەت میدیاکانی نزیک لە دادوەرییەکان بڵاو نەکراوەتەوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە