ڕاپۆرتێک لەسەر جێبەجێکردنی سزای سێدارەی لانی کەم پێنج بەندکراو لە بەندیخانەی قزڵحیساری کەرەج

٣ بانەمەڕ ٢٧٢٥، ٢٣:٢١

هەنگاو؛ چوارشەممە ٣ی گوڵانی ٢٧٢٥

سزای سێدارەی لانی کەم پێنج بەندکراو بە ناوەکانی مەحموودعەلی ناسری، ئەکبەر مووسەوی، سەلاحەدین عەموودی، ئەمانوڵڵا بەراهوویی و بەندکراوێکی خەڵکی ئەفغانستان بە ناوی عەبدوڵڵا پەشتووی لە بەندیخانەی قزڵحیساری کەرەج جێبەجێ کرا. دوو ڕۆژ لەمەوپێش هەنگاو هەواڵی گواستنەوەی ٨ بەندکراوی بۆ جێبەجێکرانی سزای سێدارەکەیان لەم بەندیخانەیە بۆ ژووری تاکەکەسی ڕاگەیاندبوو.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، بەرەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە ٣ی گوڵانی ٢٧٢٥ (٢٣ی ئاپریلی ٢٠٢٥)، سزای سێدارەی مەحموودعەلی ناسری و ئەکبەر مووسەوی، هەردووک خەڵکی دولفان سەلاحەدین عەموودی، خەڵکی ئەردەبیل، ئەمانوڵڵا بەراهویی تەمەن ٥٣ ساڵە و خەڵکی زاهیدان و عەبدوڵڵا پەشتووی، خەڵکی ئەفغانستان لە قزڵحیسار جێبەجێ کرا.

عەبدوڵڵا پەشتووی پێشتر بە تۆمەتی " دزیی چەکدارانە" و بەندکراوەکانی دیکە بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە مادە هۆشبەرەکانەوە سزای سێدارەیان بەسەردا سەپێنرابوو.

ئەکبەر مووسەوی تەمەن ٣٩ ساڵە چوار ساڵ لەمەوپێش و مەحموودعەلی ناسری تەمەن ٤٣ ساڵە پێنج ساڵ لەمەوپێش بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە مادە هۆشبەرەکانەوە دەستبەسەر کرابوون.

هەواڵی لەسێدارەدانی ئەم بەندکراوانە تاکوو داڕشتنی ئەم ڕاپۆرتە، لە میدیا حکومەتییەکان و بەتایبەتی میدیاکانی نزیک لە دادوەری بڵاو نەکراوەتەوە.

سەرچاوە:

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە