تاران؛ دەستبەسەرکرانی حەمید فەرهادی لەلایەن هێزە ئەمنییەکان

٢١ پووشپەڕ ٢٧٢٤، ١٥:٢٦


هەنگاو؛ پێنجشەممە ٢١ی پووشپەڕی ٢٧٢٤

حەمید فەرهادی هاووڵاتیی کورد و خەڵکی کرماشان و دانیشتووی تاران لە ئەنجامی هێرشی هێزە ئەمنییەکان بۆ سەر ماڵەکەی، دەستبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، بەرەبەیانی ڕۆژی دووشەممە ١٨ی پووشپەڕی ٢٧٢٤، هێزە ئەمنییەکان بە هێرش بۆ سەر ماڵی بنەماڵەیی حەمید فەرهادی لە تاران، ناوبراویان دەستبەسەر کردووە و بۆ شوێنێکی نادیاریان گواستووەتەوە.


بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، حەمید فەرهادی خەڵکی کرماشان بووە و هێزە ئەمنییەکان بەبێ نیشاندانی هیچ جۆرە بەڵگەیەکی دادوەری ناوبراویان دەستبەسەر کردووە.

بە تێپەڕبوونی سێ ڕۆژ لە دەستبەسەرکرانی حەمید فەرهادی و تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، زانیارییەکی ورد لەسەر هۆکاری دەستبەسەرکران، تۆمەتەکانی وەپاڵدراو، چارەنووسی و شوێنی ڕاگیرانی لە بەردەستدا نییە و بەدواداچوونەوەی بنەماڵەکەشی لەم بوارەدا بێ ئەنجام ماوەتەوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە