سەردەشت؛ دەستبەسەرکرانی دوو هاووڵاتی لە پەیوەندی لەگەڵ ڕێوڕەسمەکانی تایبەت بە نەورۆز

٢٢ پووشپەڕ ٢٧٢٤، ١٠:٣٨

هەنگاو؛ هەینی ٢٢ی پووشپەڕی ٢٧٢٤

شاهۆ حەسەن زادە و موبین ئیبراهیم پوور، دوو هاووڵاتی کوردی خەڵکی شاری سەردەشت، بە هۆی بەشداری لە بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی نەورۆزی ئەمساڵ، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە دەستبەسەر کراون.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی سێشەممە ١٩ی پووشپەڕی ٢٧٢٤ (٩ی جولای ٢٠٢٤)، شاهۆ حەسەن زادە و موبین ئیبراهیم پوور، خەڵکی گوندی "گۆڵێ"ی سەردەشت لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر کراون.

بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم دوو هاوڵاتییە بە هۆی بەشداری کردنیان لە بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی نەورۆزی ساڵی ٢٧٢٤ دەستبەسەر کراون.

شاهۆ حەسەن زادە و موبین ئیبراهیم پوور، دوای دەستبەسەرکرانیان لە گوندەکەیان، بۆ یەکێک لە دەستبەسەرگەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری ئورمیە گواسترانەوە.

هاوکات، چەندین هاووڵاتی دیکەی خەڵکی شاری سەردەشت لە ڕۆژانی ڕابردوودا لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەم شارەوە بانگکراون و لێپرسینەوەیان لەگەڵ کراوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە