ژنکوژی؛ ژنێک لە میاندواو لەلایەن هاوژینەکەیەوە کوژرا

٢٢ پووشپەڕ ٢٧٢٤، ١٢:٤٩

هەنگاو؛ هەینی ٢٢ی پووشپەڕی ٢٧٢٤

ژنێکی گەنجی خەڵکی میاندواو بە ناوی سەمیرا کاشیان لەلایەن هاوژینەکەیەوە بە چەکی سارد کوژرا. تا ئێستا هۆکاری کوژرانەکەی ڕوون نییە.

بەگوێرەی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی پێنجشەممە ٢١ی پووشپەڕی ٢٧٢٤ (١١ی جولای ٢٠٢٤) سەمیرا کاشیان خەڵکی میاندواو لەلایەن هاوژینەکەیەوە و بە چەقۆ کوژرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار و نزیک لە بنەماڵەی کاشیان، سەمیرا تەمەنی ٢٥ ساڵ و دایکی دوو منداڵ بووە.

ژنکوژی توندترین شێوەی دەرکەوتنی دژایەتی و بێزاری لە ژنان لە سەرجەم کۆمەڵگا پیاوسالارەکاندایە. کۆماری ئیسلامی بەشێوەی یاسایی و سیستەماتیک نە تەنیا هەوڵ نادات پێش بە ژنکوژی بگرێت، بەڵکوو بە شێوەی حکوومەتیش خۆی لە ژنکوژییەکاندا دەستی هەیە و لە ڕێگای یاسا دژە ژنەکانییەوە، ژنکوژی لە ئاستی کۆمەڵگادا ئاسان دەکاتەوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە