کامێران؛ بانگکرانی ئیحسان بێهجەتی بەمەبەستی جێبەجێکرانی سزای بەندکرانی ناوبراو لەژێر چاودێریی پێبەندی ئەلیکترۆنی

٢٣ پووشپەڕ ٢٧٢٤، ١٢:٣٦

هەنگاو؛ شەممە ٢٣ی پووشپەڕی ٢٧٢٤

هاووڵاتییەکی کورد بەناوی ئیحسان بێهجەتی بەمەبەستی تێپەڕکردنی سزای بەندکرانەکەی لە دەرەوەی بەندیخانە و لەژێر چاودێریی پێبەندی ئەلیکترۆنی بانگ کراوەتە لقی جێبەجێکرانی سزاکانی دادگای ئەو شارە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی پێنجشەممە ٢١ی پووشپەڕی ٢٧٢٤ (١١ی جولای ٢٠٢٤)، ئیحسان بێهجەتی، هاووڵاتیی خەڵکی کامێران بەمەستی جێبەجێکرانی سزای بەندکرانەکەی لەژێر چاودێریی پێبەندی ئەلیکترۆنی بانگ کراوەتە دادگا و سزاکەی جێبەجێ کراوە.

ئیحسان بێهجەتی لەم دواییانەدا لەلایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە تۆمەتی "چالاکی تەبلیغی دژ بە حکومەت" سزای ٩١ ڕۆژ بەندکرانی بەسەردا سەپێندرابوو کە ئەو سزایە بۆ چاودێریی پێبەندی ئەلیکترۆنی کەم کرایەوە.

ئەو هاووڵاتییە لە ڕێکەتی ٩ی ڕێبەندانی ٢٧٢٣، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە دەستبەسەر کرا و دوای تێپەڕکردنی ٤٠ ڕۆژ بەندکران بەدانانی بارمتە لە دەستبەسەرگەی وەزارەتی ئیتلاعات ئازاد کرا.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە