سنە؛ دەستبەسەرکرانی عەلی ئەڵڵا وەیسی بەندکراوی سیاسیی پێشوو

٢٤ پووشپەڕ ٢٧٢٤، ٢١:٢٠

هەنگاو؛ یەکشەممە ٢٤ی پووشپەڕی ٢٧٢٤

عەلی ئەڵڵا وەیسی بەندکراوی سیاسیی پێشووی کورد و لە چالاکانی مەدەنی شاری سنە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە دەستبەسەرکرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوەی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی یەکشەممە ٢٤ی پووشپەڕی ٢٧٢٤ (١٤ی جولای ٢٠٢٤)، عەلی ئەڵڵا وەیسی، بەندکراوی سیاسیی پێشوو و لە چالاکانی مەدەنی ناسراوی شاری سنە، لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات دەستبەسەرکرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە.

تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، زانیارییەک ورد لە سەر هۆکاری دەستبەسەرکران، تۆمەتەکانی وەپاڵدراو، چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی ئەم هاووڵاتییە لە بەردەستدا نییە.

شایانی باسە کە عەلی ئەڵڵا وەیسی لە ماوەی ساڵەکانی ڕابردوو چەند جار لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراوە و تەنانەت سزای بەندکرانی بەسەردا سەپاوە و دوای کۆتایی ماوەی سزای بەندکرانەکەی ئازاد کراوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە