بانە، برینداربوونی کۆڵبەرێک لە لایەن هێزە چەکدارەکانی ئێرانەوە

٢٦ پووشپەڕ ٢٧٢٤، ١٥:٤٧

هەنگاو؛ سێشەممە، ٢٦ی پووشپەڕی ٢٧٢٤

کۆڵبەرێکی خەڵکی بانە بە ناوی سیروان ڕەسووڵی، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بە سەختی بریندار کرا و بۆ چارەسەری پزیشکی بۆ ناوەندە دەرمانییەکانی تەورێز گواسترایەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی دووشەممە ٢٥ی پووشپەڕی ٢٧٢٤ (١٥جولای ٢٠٢٤) سیروان ڕەسووڵی، ٣٢ساڵە و خەڵکی بانە، لە لایەن هێزە چەکدارەکانی ئێرانەوە بە سەختی دراوەتە بەر لێدان و ئەشکەنجە و لە مەودایەکی نزیکەوە بە چەکی کڵاشینکۆف تەقەی لێ کراوە و بریندار بووە

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو کۆڵبەرە لە سنووری سارداوی بانە تەقەی لە قاچی کراوە و بە هۆی قووڵایی برینەکانییەوە بە مەبەستی چارەسەری پزیشکی بۆ تەورێز گواستراوەتەوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە