ژنکوژی لەئەیوان، کوژرانی ژنێکی گەنج لە لایەن داواکارەکەیەوە

٢٧ پووشپەڕ ٢٧٢٤، ١٦:٣٠

هەنگاو؛ چوارشەممە ٢٧ی پووشپەڕی ٢٧٢٤

ژنێکی گەنجی خەڵکی شاری ئەیوان سەر بە پارێزگای ئیلام دوای ڕەتکردنەوەی پێشنیاری هاوسەرگیری، لە لایەن داواکارەکەیەوە کوژرا. ناسناوی ژنە قوربانییەکە ماریا شێرمحەممەدی ڕاگەیەندراوە.

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئێوارەی ڕۆژی سێشەممە ٢٦ی پووشپەڕی ٢٧٢٤ (١٦ جولای ٢٠٢٤)، ماریا شێرمحەممەدی، خەڵکی ئەیوان و دانیشتووی بەندەرعەباس لە لایەن داواکارەکەیەوە بە چەکی کۆڵت کەمەری لە تەقەی لێ کرا و لە شاری ئەیوان سەر بە پارێزگای ئیلام کوژرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، تۆمەتبارەکە کە خەڵکی بڕوجێرد بووە، دوای ئەوەی وەڵامێکی نەرێنی بۆ هاوسەرگیریەکەی وەرگرتوە، چەند جارێک هەڕەشەی کوشتنی لە قوربانییەکە کردووە.

شایەنی باسە کە، تۆمەتبارەکە دوای کوشتنی ماریا شێرمحەممەدی، هەوڵی خۆکوشتنی داوە و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە