دێولان، بانگکران و دەستبەسەرکرانی هاووڵاتییەکی کورد لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

٢٩ پووشپەڕ ٢٧٢٤، ١٧:٢٠

هەنگاو، هەینی٢٩ی پووشپەڕ ٢٧٢٤

هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی مەهیار کەرەمی خەڵکی دێولان، دوای بانگکران بۆ ئیدارەی ئیتلاعات دەستبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی پێنجشەممە ٢٩ی پووشپەڕی ٢٧٢٤ (١٨ی جولای ٢٠٢٤) مەهیار کەرەمی خەڵکی گوندی "قڕوچای"سەر بە شاری دێولان دوای بانگکران و ڕۆیشتن بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە دەستبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، بەدواداچوونی بنەماڵەی ئەو هاووڵاتییە بۆ زانینی چارەنووسی ناوبراو تا ئێستا بێ ئاکام ماوەتەوە.

تا کاتی داڕشتنی ئەو ڕاپۆرتە، زانیارییەکی ورد لەسەر هۆکاری دەستبەسەرکرانی، تۆمەتە هەڵبەستراوەکان، شوێنی ڕاگرتن و چارەنووسی ئەو هاووڵاتییە کوردە لە بەردەستدا نییە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە