قەیرانی مافی مرۆڤی لە ئێران، پلەی ١٤٣ی ئێران لە پێوەری جیهانیی کەلێنی ڕەگەزیدا

٣١ پووشپەڕ ٢٧٢٤، ٢٢:٠٤

هەنگاو؛ یەکشەممە ٣١ی پووشپەڕی ٢٧٢٤

بەپێی ڕاپۆرتی ساڵانەی پێوەرەکانی جیهانیی جیاوازی و کەلێنی ڕەگەزی (Global Gender Gap Index) لە ساڵی ٢٠٢٤ی زایینیدا، کۆماری ئیسلامیی ئێران بە پلەی ١٤٣ لە نێوان ١٤٦ وڵاتدا جارێکی دیکە لە خوارترین پلەکانی پێوەری جیهانیی کەلێنی ڕەگەزیدا جێی گرتووە. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە پلەی گشتیی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە نێوان ١٤٦ وڵاتدا پلەی ١٤٣ بووە. و ئەو پلە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا لە نێوان ١٥ وڵاتدا پلەی ١٤یە.

بەپێی ئەم ڕاپۆرتە پلەکانی ئێران بە پێوەرە دیاریکراوەکان لە بابەتی جیاوازیی ڕەگەزیدا، لە پەیوەندی لەگەڵ دەرفەتە ئابوورییەکان بۆ ژنان پلەی ١٤٤ لە نێوان ١٤٦ وڵاتدایە. ئەو پلە لە پەیوەندی لەگەڵ دەستڕاگەیشتنی ژنان بە مافی خوێندن ١٠٢ لە نێوان ١٤٦ وڵاتدایە، و لە بابەتی تەندروستی و مانەوە لە پلەی ١١٦دایە و هەروەها لە پەیوەندی لەگەڵ بەدەستهێنانی دەسەڵاتی سیاسی ئەو پلەیە لە نێوان ١٤٦ وڵاتی جیهاندا دەگاتە پلەی ١٤٣.

پێوەری جیهانیی کەلێنی ڕەگەزی (Global Gender Gap Index) بە شێوەی ساڵانە بارودۆخی ئێستا و گۆڕانکارییەکانی یەکسانیی ڕەگەزی لە چوار بواری گرنگەوە هەڵدەسەنگێنێت:

بەشداریی ئابووری و دەرفەتەکانی

دەستڕاگەیشتن بە فێرکاری

تەندروستی و مانەوە

دەستکەوتنی دەسەڵاتی سیاسی

ئەم پێوەرە، کۆنترین پێوەرێکە کە لە کاتی دامەزراندنی لە ساڵی ٢٠٠٦ەوە، پێشکەوتنی وڵاتە جۆراوجۆرەکانی جیهان لە بواری کەمکردنەوەی جیاوازیی ڕەگەزییەوە چاودێری دەکات.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە