نەغەدە، دەستبەسەرکرانی ڕامین زلە لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

١ گەلاوێژ ٢٧٢٤، ١٩:٣٥

هەنگاو؛ دووشەممە ١ی گەلاوێژی ٢٧٢٤

ڕامین زلە، هاووڵاتیی کورد و خەڵکی نەغەدە لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەستبەسەرکرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی دووشەممە ١ی گەلاوێژی ٢٧٢٤ (٢٢جولای٢٠٢٤)، ڕامین زلە هاووڵاتیی کوردی و خەڵکی نەغەدە لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە لەو شارە دەستبەسەرکراوە.

بە پێی ڕاپۆرتی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو هاووڵاتییە بە بێ نیشاندانی هیچ بەرگەیەکی دادوەری لە ماڵی بنەماڵەیەتیان دەستبەسەرکراوە و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە.

تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، زانیارییەکی ورد لەسەر هۆکاری دەستبەسەرکرانی، تۆمەتە هەڵبەسەتراوەکان، چارەنووس و شوێنی ڕاگرتنی ئەو هاووڵاتییە لەبەر دەست نییە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە