بەندیخانەی ناوەندیی سنە؛ گواستنەوەی مەهدی چراغی بۆ ژووری تاکەکەسی بەمەبەستی جێبەجێکرانی سزای سێداره

٢ گەلاوێژ ٢٧٢٤، ١١:١٠

هەنگاو؛ سێشەممە ٢ی گەلاوێژی ٢٧٢٤

مەهدی چراغی، بەندکراوی کوردی خەڵکی شاری قوروە بەمەبەستی جێبەجێکرانی سزای سێدارەکەی بۆ ژووری تاکەکەسی بەندیخانەی ناوەندیی سنە گواستراوەتەوە و مەترسیی جددیی لەسێدارەدرانی لە ئارادایە. ناوبراو پێشتر بە تۆمەتی "کوشتنی بە ئەنقەست" سزای سێدارەی بەسەردا سەپێندرابوو.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی دووشەممە ١ی گەلاوێژی ٢٧٢٤ (٢٢ی جولای ٢٠٢٤)، مەهدی چراغی، بەندکراوی خەڵکی قوروە لە بەندیخانەی ناوەندیی سنە بەمەبەستی جێبەجێکرانی سزای سێدارەکەی بۆ ژووری تاکەکەسیی ئەو بەندیخانەیە گواسترایەوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، مەهدی چراغی حەوت ساڵ پێشتر بە تۆمەتی کوشتنی پیاوێکی تەمەن ٦٤ ساڵ بەناوی مەحموود ڕەزایی دەستبەسەر کرابوو و ماوەیەک دواتر سزای سێدارەی بەسەردا سەپێندرابوو.

بنەماڵەی ئەو بەندکراوە داوایان لە خەڵکی قوروە بەتایبەت چالاکوانانی کۆمەڵایەتی کردووە کە بە هەوڵدان بۆ وەرگرتنی ڕەزامەندیی بنەماڵەی قوربانی، گیانی ئەو بەندکراوە ڕزگار بکەن.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە