سنە؛ ڕاپۆرتێک لەسەر جێبەجێکردنی سزای سێدارەی فەرهەنگ شێخەڵە

٩ جۆزەردان ٢٧٢٦، ١٠:٥٠

هەنگاو؛ شەممە ٩ی جۆزەردانی ٢٧٢٦

بەندکراوێکی کورد و خەڵکی سنە بە ناوی فەرهەنگ شێخەڵە کە پێشتر بە تۆمەتی کوشتنی بە ئەنقەست سزای سێدارەی بەسەردا سەپابوو، سزای سێدارەکەی حەوتووی ڕابردوو لە بەندیخانەی ناوەندیی سنە جێبەجێ کراوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، بەرەبەیانی دووشەممە ٤ی جۆزەردانی ٢٧٢٦ (٢٥ی مەیی ٢٠٢٦)، سزای سێدارەی بەندکراوێک بە ناوی فەرهەنگ شێخەڵە، کە پێشتر بە تۆمەتی «کوشتنی ئەنقەست» سزای سێدارەی بەسەردا سەپابوو، لە بەندیخانەی ناوەندیی سنە جێبەجێ کراوە.

بە وتەی سەرچاوە ئاگادارەکان، فەرهەنگ شێخەڵە، خەڵکی سنە، چوار ساڵ پێش بە تۆمەتی کوشتنی ئەنقەست لەلایەن هێزە حکومەتییەکانەوە دەستبەسەر کرابوو و دواتر لەلایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە سزای سێدارەی بەسەردا سەپابوو.

تا کاتی ئامادەکردنی ئەم راپۆرتە، هەواڵی لەسێدارەدانی ئەم بەندکراوە لەلایەن میدیا ناوخۆییەکانی ئێران یان ناوەندە فەرمییەکانی دەزگای دادوەرییەوە ڕانەگەیەندراوە.

سەرچاوە:

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە