جێبەجێکردنی سزای سێدارەی محەممەد ئەحمەدی لە بەندیخانەی ناوەندیی سنە
هەنگاو؛ سێشەممە ٢٦ی جۆزەردانی ٢٧٢٦
سزای سێدارەی بەندکراوێکی کورد بە ناوی محەممەد ئەحمەدی خەڵکی سنە کە پێشتر بە تۆمەتی «کوشتنی بەئەنقەست» سزای سێدارەی بەسەردا سەپابوو، لە بەندیخانەی ناوەندیی سنە جێبەجێ کرا.
بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، بەرەبەیانی ڕۆژی سێشەممە ٢٦ی جۆزەردانی ٢٧٢٦ (١٦ی ژوئەنی ٢٠٢٦)، سزای سێدارەی محەممەد ئەحمەدی هاووڵاتیی خەڵکی سنە لە بەندیخانەی ناوەندیی ئەم شارە جێبەجێ کرا.
بە وتەی سەرچاوەکانی هەنگاو، محەممەد ئەحمەدی سێ ساڵ پێش بە تۆمەتی «کوشتنی بەئەنقەست» لەلایەن هێزەکانی ئینتیزامییەوە دەستبەسەر کرابوو و بۆ بەندیخانە گواسترابووەوە. ناوبراو دواتر لەلایەن دادگای تاوانەکانی سنەوە سزای سێدارەی بەسەردا سەپابوو.
تا کاتی ئامادەکردن و بڵاوکردنەوەی ئەم ڕاپۆرتە، هەواڵی سێدارەی محەممەد ئەحمەدی لەلایەن ناوەندە فەرمییەکانی سەر بە دەزگای دادوەری و میدیاکانی ناوخۆی ئێرانەوە ڕانەگەیەندراوە.