جێبەجێکرانی ساسان مێهرانی لە بەندیخانەی ناوەندیی سنە

٢٠ خەزەڵوەر ٢٧٢٥، ١٤:١٠

هەنگاو؛ سێشەممە، ۲۰ی خەزەڵوەری ۲۷۲۵

سزای لەسێدارەدانی بەندکراوێکی کورد بە ناوی ساسان مێهرانی کە پێشتر لە لایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە بە تۆمەتی “کوشتنی بە ئەنقەست” سزای سێدارەی بەسەردا سەپێنرابوو، لە بەندیخانەی ناوەندیی شاری سنە جێبەجێ کرا.

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە بەرەبەیانی ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی ۲۰ی خەزەڵوەری ۲۷۲۵ (١١ی نۆڤەمبەری ٢٠٢٥)، سزای لەسێدارەدانی بەندکراوێک بە ناوی ساسان مێهرانی لە بەندیخانەی ناوەندیی شاری سنە جێبەجێ کرا.

بەپێی سەرچاوە ئاگادارەکان، ئەم بەندیخانەیە پێشتر بە تۆمەتی کوشتنی بە ئەنقەست دەستبەسەر و لەلایەن سیستەمی دادوەریی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپێنرابوو.

تا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم ڕاپۆرتە، هەواڵی لەسێدارەدانی ئەم بەندکراوە لە میدیاکانی حکوومەتی و بە تایبەت میدیای پەیوەندیدار بە دەسەڵاتی دادوەرییەوە ڕانەگەیێندرابوو.

 

سەرچاوە:

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە