بەندیخانەی ئورمیە؛ گواستنەوەی بەندکراوێک بۆ ژووری تاکەکەسی بەمەبەستی جێبەجێکرانی سزای سێدارە

٢ گەلاوێژ ٢٧٢٤، ١٥:٤٥

هەنگاو؛ سێشەممە ٢ی گەلاوێژی ٢٧٢٤

بەهرام ئەحمەدیان، بەندکراوی خەڵکی ئورمیە بەمەبەستی جێبەجێکرانی سزای سێدارە بۆ ژووری تاکەکەسیی بەندیخانەی ئورمیە گواستراوەتەوە و مەترسیی جێبەجێکرانی سزای سێدارەکەی لە ئارادایە. ئەو بەندکراوە پێشتر بە تۆمەتی "کوشتنی بە ئەنقەست" دەستبەسەر کرابوو و سزای سێدارەی بەسەردا سەپێندرابوو.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، نیوەڕۆی ڕۆژی سێشەممە ٢ی گەلاوێژی ٢٧٢٤ (٢٣ی جولای ٢٠٢٤)، بەهرام ئەحمەدیان، تەمەن ٣٣ ساڵ و باوکی منداڵێکی بچووک، خەڵکی گوندی "گرەک" سەر بە ناوچەی مەرگەوەڕی ئورمیە بۆ ژووری تاکەکەسیی بەندیخانەی ئورمیە گواستراوەتەوە.

ئەو هاووڵاتییە سێ ساڵ و نیو پێشتر بە تۆمەتی کوشتنی بە ئەنقەست دەستبەسەر کرابوو و لەلایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە سزای سێدارەی بەسەردا سەپێندرابوو.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە