جێبەجێکرانی سزای سێدارەی بەندکراوێک لە بەندیخانەی ناوەندیی شاری ئورمیە

٢٤ ڕەزبەر ٢٧٢٤، ١٩:٠٤

هەنگاو؛ سێشەممە ٢٤ی ڕەزبەری ٢٧٢٤

سزای سێدارەی بەندکراوێکی کورد بە ناوی ناسر محەممەدی (هەنگروانی) لە بەندیخانەی ناوەندیی شاری ئورمیە جێبەجێ کرا. ئەم بەندکراوە پێشتر بە تۆمەتی "کوشتنی بە ئەنقەست" سزای سێدارەی بەسەردا سەپێنرا بوو.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، بەرەبەیانی ڕۆژی سێشەممە ٢٤ی ڕەزبەری ٢٧٢٤ (١٥ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٤)، سزای سێدارەی بەندکراوێک بە ناوی ناسر محەممەدی، خەڵکی گوندی "نچیلان" سەر بە سۆما برادۆستی ئورمیە لە بەندیخانەی ناوەندیی ئەم شارە جێبەجێ کرا.

ئەم بەندکراوە پێشتر بە تۆمەتی "کوشتنی بە ئەنقەست" دەستبەسەر و لە کۆتاییشدا لەلایەن دەزگای دادوەری کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە سزای سێدارەی بەسەردا سەپێنرا بوو.

تاکوو داڕشتنی ئەم ڕاپۆرتە، هەواڵی لەسێدارەدانی ئەم بەندکراوە لە میدیا حکومەتییەکان بەتایبەت میدیاکانی نزیک لە دادوەری بڵاو نەکراوەتەوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە