سنە، دەستبەسەرکرانی ئومێد محەممەدی چالاکی ژینگەپارێز لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

٤ گەلاوێژ ٢٧٢٤، ١٨:٥٣

هەنگاو؛ پێنجشەممە ٤ی گەلاوێژی ٢٧٢٤

چالاکێکی ژینگەپارێزی خەڵکی سنە، بە ناوی ئومێد محەممەدی، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەستبەسەرکراو بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی چوارشەممە ٣ی گەلاوێژی ٢٧٢٤ (٢٤جولای ٢٠٢٤)، ئومێد محەممەدی، چالاکی ژینگەپارێزی تەمەن ٣٠ ساڵ و خەڵکی گوندی نگڵ سەر بە پارێزگای سنە دەستبەسەر کرا.

بە وتەی سەرچاوەکانی هەنگاو، ئەو چالاکە ژینگەپارێزە لە شوێنی کارەکەی کە ڕۆن گۆڕی بووە دەستبەسەرکراوە.

تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، زانیارییەک لەسەر هۆکاری دەستبەسەرکران، تۆمەتە هەڵبەستراوەکان، شوێنی ڕاگرتنی ئەم هاووڵاتییە لەبەر دەستدا نییە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە