دەستبەسەركران و ناڕوونی چارەنووسی مەلەک فەرەج‌بەیگی، چالاكی مەدەنیی خەڵكی بۆكان

١٥ پووشپەڕ ٢٧٢٥، ٢٢:٢٣

هەنگاو؛ یەكشەممە ١٥ی پووشپەڕی ٢٧٢٥

مەلەک فەرەج‌بەیگی، چالاكی مەدەنی و ژینگەپارێزی خەڵكی بۆكان كۆتاییەكانی هەفتەی ڕابردوو لە لایەن هێزەكانی ئیدارەی ئیتلاعاتی كۆماری ئیسلامیی ئێران بە بەكارهێنانی توندوتیژی دەستبەسەر و چارەنووسی نادیارە.

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی سێشەممە ١٠ی پووشپەڕی ٢٧٢٥ (١ی جوڵای٢٠٢٥)، مەلەک فەرەج‌بەیگی، خەڵكی بۆكان و تەمەن ٤٣ ساڵ و دایكی كچێكی ٢١ ساڵان دەستبەسەر و بۆ دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعات لە ئورمیە گواستراوەتەوە.

بە وتەی سەرچاوەیەكی ئاگادار، نزیک بە ٢٠ كەس لە هێزەكانی ئیدارەت ئیتلاعات بە شكاندنی درگای چوونەژوورەوەی ماڵی مەلەک فەرەج‌بەیگی چوونەتە ناو ماڵەكە و بە شێوەیەكی توندوتیژانە ناوبراویان دەستبەسەر كردووە.

هەنگاو زانیویەتی كە، ئەم هێزانە دەستیان بەسەر هەندێک لە كەلوپەلی مەلەک فەرەج‌بەیگی و ئەندامانی بنەماڵەكەدا گرتووە و لەگەڵ خۆیان بردوویانە.

مەلەک فەرەج‌بەیگی كە بەرپرسیاریەتی بەخێوكردنی دایكی لەئەستۆیە لە ڕۆژی دەستبەسەركرانەكەی تاوەكوو ئێستا هیچ پەیوەندییەكی تەلەفۆنی لەگەڵ كەس و كاری خۆی نەبووە.

تا ئێستا زانیارییەكی ورد لەسەر هۆكارەكانی دەستبەسەركران، شوێنی ڕاگرتن و تۆمەتە سەپێنداوەكان بۆ سەر ئەم هاووڵاتییە لەبەر دەستدا نییە.

سەرچاوە:

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە