سەوڵاوا؛ دەستبەسەرکران و ناڕوونی چارەنووسی دوو هاووڵاتی

٥ گەلاوێژ ٢٧٢٤، ١١:٥٣

هەنگاو؛ هەینی ٥ی گەلاوێژی ٢٧٢٤

دوو لاو بەناوەکانی نەزیر ئەداک و حوسێن ئەداک خەڵکی شاری سەوڵاوا دوای دەستبەسەرکران لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە بۆ شوێنێکی نادیار گواسترانەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی یەکشەممە ٣١ی پووشپەڕی ٢٧٢٤ (٢١ی جولای ٢٠٢٤)، نەزیر ئەداک و حوسێن ئەداک خەڵکی گوندی "ژیوار" سەر بە شاری سەوڵاوا لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراون.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئەمنییەکان بەبێ نیشاندانی هیچ بەڵگەیەکی دادوەری ئەو دوو هاووڵاتییەیان دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواستووەتەوە.

بەدواداچوونەکانی بنەماڵەی ئەو دوو کەسە دوای ٦ ڕۆژ لە دەستبەسەرکرانیان بەمەبەستی ئاگاداربوونەوە سەبارەت بە چارەنووسیان تا ئێستا بێ ئاکام ماوەتەوە و زانیارییەکی ورد لەسەر چارەنووس، شوێنی ڕاگرتن و ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵیان لەبەر دەستدا نییە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە