سەوڵاوا؛ دەستبەسەرکران و ناڕوونی چارەنووسی فەرید ئەداک

٦ گەلاوێژ ٢٧٢٤، ١٦:٥٥

هەنگاو؛ شەممە ٦ی گەلاوێژی ٢٧٢٤

فەرید ئەداک هاووڵاتیی کورد و خەڵکی سەوڵاوا، لە ٤٠ ڕۆژ پێشەوە لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەستبەسەرکرا و زانیارییەک لەسەر چارەنووسی لەبەر دەستدا نییە.

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی یەکشەممە ٢٧ی جۆزەردانی ٢٧٢٤ (١٦ ژوئەنی ٢٠٢٤)، فەرید ئەداک، خەڵکی گوندی ژیوار سەر بە شاری سەوڵاوا، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا.

بە پێی سەرچاوەیەکی ئاگادار، دوای تێپەڕبوونی ٤٠ ڕۆژ لە دەستبەسەرکرانی فەرید ئەداک، هیچ زانیارییەک لە چارەنووسی ناوبراو لەبەر دەستی بنەماڵەکەی نییە.

تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، زانیارییەک لەسەر هۆکاری دەستبەسەرکران، تۆمەتە هەڵبەستراوەکان و هەروەها شوێنی ڕاگرتنی ئەو هاووڵاتییە کوردە لەبەر دەستدا نییە.

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە