جێبەجێکرانی سزای سێدارەی سێ بەندکراو لە بەندیخانەی ناوەندیی خوڕەمئاوا

٦ گەلاوێژ ٢٧٢٤، ١٨:٠٧

هەنگاو؛ شەممە ٦ی گەلاوێژی ٢٧٢٤

سزای سێدارەی لانی کەم دوو بەندکراو بە ناوەکانی عەزیم ئەمرایی و ئەردەشیر مەلەکی و بەندکراوێک بە ناوبانگی "فەڕۆخنژاد" کە پێشتر بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە ماددە هۆشبەرەکانەوە سزای سێدارەیان بەسەردا سەپێندرابوو، لە بەندیخانەی ناوەندیی خوڕەمئاوا جێبەجێ کرا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، بەرەبەیانیی ڕۆژی شەممە ٦ی گەلاوێژی ٢٧٢٤ (٢٧ی جولای ٢٠٢٤)، سزای سێدارەی عەزیم ئەمرایی تەمەن ٤٠ ساڵ و خەڵکی کۆیەشت، ئەردەشیر مەلەکی تەمەن ٤٠ ساڵ و خەڵکی ئەلیگودەرز و بەندکراوێک بە ناوبانگی "فەڕۆخنژاد" تەمەن ٢٧ ساڵ و خەڵکی تاران لە بەندیخانەی ناوەندیی خوڕەمئاوا (بەندیخانەی پارسیلۆن) جێبەجێ کرا.

بە وتەی سەرچاوەکانی هەنگاو، ئەو سێ بەندکراوە پێشتر بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە ماددە هۆشبەرەکانەوە سزای سێدارەیان بەسەردا سەپێندرابوو و ڕۆژی پێنجشەممەی حەفتەی ڕابردوو بەمەبەستی جێبەجێکرانی سزای سێدارەکەیان بۆ ژووری تاکەکەسی گواسترابوونەوە.

هەواڵی لەسێدارەدرانی ئەو سێ بەندکراوە هەتا کاتی داڕشتنی ئەم ڕاپۆرتە، لە میدیا حکومەتییەکان بەتایبەت میدیا پەیوەندیدارەکان بە دەزگای دادوەرییەوە بڵاو نەکراوەتەوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە