مەریوان؛ لە سەر کار دوورخرانەوەی فرمێسک فەتاحی یەکێک لە مامۆستایانی فەرمانگەی پەروەردە و بارهێنان

٨ گەلاوێژ ٢٧٢٤، ١٢:٢٩

هەنگاو؛ دووشەممە ٨ی گەلاوێژی ٢٧٢٤

دیوانی دادی کارگێڕیی کۆماری ئیسلامیی ئێران، بڕیاری دەستەی ناوەندیی هەڵبژاردنی فەرمانگەی پەروەردە و بارهێنان سزای دوورخستنەوە لە کاری فرمێسک فەتاحی، لە مامۆستایانی پەروەردە و بارهێنانی مەریوانی پشتڕاست کردەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، سزای لەسەر کار دوورخرانی فرمێسک فەتاحی، مامۆستای خەڵکی مەریوان لە پەروەردە و بارهێنان بە بڕیاری لقی ٢٩ی دیوانی دادی کارگێڕیی کۆماری ئیسلامی ئێران، یەکلایی کراوە.

شایانی باسە کە، فرمێسک فەتاحی، مانگی ڕەشەممەی ٢٧٢٢، لەلایەن دەستەی ناوەندیی هەڵبژاردنی وەزارەتی پەروەردە و بارهێنانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە لە کارەکەی دوور خرابووەوە.

ئەو مامۆستایە دوای وەرگرتنی سزای دەرکرانەکەی، بە تۆمارکردنی ناڕەزایەتیی خۆی لە دیوانی دادی کارگێڕی داوای ڕاگەیشتنی دووبارە و پێداچوونەوە بە دۆسیەکەی کردبوو.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە