دەستبەسەرکران و نادیاری چارەنووسی هاووڵاتییەکی تەمەن ٦٠ ساڵە لە شاری بیجاڕ

١٠ گەلاوێژ ٢٧٢٤، ١١:٢٢

هەنگاو؛ سێشەممە ٩ی گەلاوێژی ٢٧٢٤

هاووڵاتییەکی تەمەن ٦٠ ساڵە بە ناوی ئەکبەر نەجەفیان لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە لە شاری بیجار دەستبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە و دوای تێپەڕ بوونی حەفتەیەک هێشتا چارەنووسی نادیارە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی یەک هەفتەی ڕابردوودا هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی ئەکبەر نەجەفیان تەمەن ٦٠ ساڵە و خەڵکی شاری بیجاڕ، لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە لە ماڵی خۆیدا دەستبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە.

بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئەمنییەکان بەبێ هەبوونی هیچ بەرگەیەکی دادوەری ئەکبەر نەجەفیان دەستبەسەر کردووە.

تاکوو داڕشتنی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەکی ورد لەسەر هۆکاری دەستبەسەرکران و شوێنی ڕاگرتن و چارەنووس و ئەو تۆمەتانەی دراوە پاڵ ئەکبەر نەجەفیان لەبەر دەست نییە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە