دەستبەسەرکران و ناڕوونی چارەنووسی هاووڵاتییەک لە کامێران

١٦ گەلاوێژ ٢٧٢٤، ١٧:٠٥

هەنگاو؛ سێشەممە ١٦ی گەلاوێژی ٢٧٢٤

هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی شاری کامێران بە ناوی پەیمان خوونبارە، لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە دەستبەسەر کراوە و چارەنووسی نادیارە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی چوارشەممە ١٠ی گەلاوێژی ٢٧٢٤ (٣١ی جولای ٢٠٢٤)، پەیمان خوونبارە، خەڵکی شاری کامێران لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر کرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، پەیمان خوونبارە دوای ئەوەیکە چەند جار بانگ کرابوویە ئیدارەی ئیتلاعاتی کامێران، دەستبەسەر کراوە.

شایانی باسە کە، ئەو هاووڵاتییە مانگی ڕابردوو دوای ئەندامبوونی بۆ ماوەیەکی کورت لە یەکێک لە حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامی ئێران، بە وەرگرتنی ئەماننامە و دوای تێپەڕکردنی پرۆسەیەکی یاسایی گەڕابۆوە بۆ ئێران.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە