مەتین فەهەندێژ سەعدی لە بەهاییەکانی دانیشتووی کرمان دەستبەسەر کرا

١٧ گەلاوێژ ٢٧٢٤، ١٤:٣٦

هەنگاو؛ چوارشەممە ١٧ی گەلاوێژی ٢٧٢٤

مەتین فەهندێژ سەعدی لە هاووڵاتییەکانی بەهایی دانیشتووی کرمان لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سوپای ئەو شارەوە دەستبەسەر کرا و بۆ شوێنی نادیار گواستراوە.

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی دووشەممە ١٥ی گەلاوێژی ٢٧٢٤ (٥ی ئاگۆستی٢٠٢٤) هاووڵاتییەکی بەهایی بە نێو مەتین فەهەندێژ سەعدی تەمەن ٣٤ ساڵ، دانیشتوی کرمان، لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی سوپای ئەو شارە لە نیزیک شوێنی کاری باوکی دەستبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزەکانی ئیتلاعاتی سوۆادوای دەستبەسەرکردنی مەتین فەهەندێژ سەعدی، هێرشیان کردووەتە سەر شوێنی کارەکەی و شوێنی کارەکەیان پشکینەوە و دەستییان بەسەر هەندێک کەلوپەلی تاکەکەسی وەکوو ئامێرەکانی پەیوەندیکردن و کامێراکانی چاودێری گرتووە.

تا کاتی داڕشتنی ئەم ڕاپۆرتە، جگە لە بەدواداچوونی بنەماڵەکەی، هیچ زانیارییەک لەسەر تۆمەتە هەڵبەستراوەکان لەسەر ئەم هاووڵاتییە بەهاییە، لەبەردەستدا نییە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە