بۆکان، دەستبەسەرکرانی سۆران کەریمی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

١١ گەلاوێژ ٢٧٢٤، ١٠:٤٩


هەنگاو؛ پێنجشەممە ١١ی گەلاوێژی ٢٧٢٤

سۆران کەریمی هاووڵاتیی کورد و خەڵکی شاری بۆکان لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەستبەسەر کراو بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی سێشەممە ٩ی گەلاوێژی ٢٧٢٤ (٣٠ جولای ٢٠٢٤)، هێزە ئەمنییەکان هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی سۆران کەریمی تەمەن ٤١ ساڵ و یەکێک لە چالاکەکانی شاری بۆکان ناوبراویان  بە بێ نیشاندانی هیچ بەڵگەیەکی دادوەڕی دەستبەسەر کرد.

بە وتەی سەرچاوەیەکی نزیک لە بنەماڵەی کەریمی، سۆران کەریمی باوکی دوو منداڵە و هێزە ئەمنییەکان لە پێش چاوی منداڵەکانی بە بەکارهێنانی توندوتیژی دەستبەسەر کراوەو بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە.

هەتا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، زانیارییەکی ورد لەسەر هۆکاری دەستبەسەرکران، تۆمەتە هەڵبەستراوەکان، چارەنووس و شوێنی ڕاگرتنی سۆران کەریمی لەبەر دەستدا نییە و بەدواداچوونی بنەماڵەکەی تا ئێستا بێ ئاکام ماوەتەوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە