سنووری بانە؛ برینداربوونی کۆڵبەرێک بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران

١٨ گەلاوێژ ٢٧٢٤، ٢٠:١٠

هەنگاو؛ پێنجشەممە ١٨ی گەلاوێژی ٢٧٢٤

کۆڵبەرێک بە ناوی ڕزگار خەلەکانی خەڵکی سەردەشت لە کاتی کۆڵبەری لە سنووریی هەنگەژاڵی بانە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە سەختی بریندار کرا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی پێنجشەممە ١٨ی گەلاوێژی ٢٧٢٤ (٨ی ئاگۆستی ٢٠٢٤)، ڕزگار خەلەکانی، کۆڵبەری خەڵکی سەردەشت لە ئەنجامی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی جێگیر لە سنووری هەنگەژاڵی بانە لە ژمارەیەک کۆڵبەر، بە سەختی بریندار کرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو کۆڵبەرە کە خێزاندار و باوکی منداڵێکە، بەمەبەستی چارەسەریی پزیشکی بۆ ناوەندە دەرمانییەکان گواستراوەتەوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە