دەستبەسەرکرانی سامان میرزایی ژینگەپارێزی خەڵکی سنە

١٩ گەلاوێژ ٢٧٢٤، ١١:٢١

هەنگاو؛ هەینی ١٩ی گەلاوێژی ٢٧٢٤

سامان میرزایی، هاووڵاتیی کورد و ژینگەپارێزی خەڵکی گوندی سەرهویە سەر بەخشی کەڵاتەرزانی سنە لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەستبەسەر کرا.

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، کاتژمێر ٥ی بەرەبەیانی ڕۆژی پێنجشەممە ١٨ی گەلاوێژی ٢٧٢٤ (٨ی ئاگۆستی ٢٠٢٤)، سامان میرزایی تەمەن ٣٥ساڵە لە ماڵی باوک و دایکی لە گوندی سەرهویە سەر بە شاری سنە لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە بەبێ پیشاندانی هەر جۆرە بەرگەیەکی قەزایی دەستبەسەرکرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگاداری نزیک لە بنەماڵەی سامان میرزایی، ئەو هاووڵاتییە دوای دەستبەسەر کرانی لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە کە بە پێنج ئۆتۆمبێل پڕ لە هێز ماڵەکەیان گەمارۆدابوو و دەستبەسەرکرا بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەو و بنەماڵەکەی زانیارییەکیان لەسەر بارودۆخی ناوبراو نییە.

تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، زانیارییەکی ورد لەسەر هۆکاری دەستبەسەرکرانی و تۆمەتە هەڵبەستراوەکان لەسەر ئەو هاووڵاتییە کوردە لەبەر دەستدا نییە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە