ڕاپۆرتێک لەسەر دەستبەسەرکران، ئەشکەنجە، و برینداربوونی چوار کۆڵبەر لە سنووری بانە

٢١ گەلاوێژ ٢٧٢٤، ١٠:٥٣

هەنگاو؛ یەکشەممە ٢١ی گەلاوێژی ٢٧٢٤

چوار کۆڵبەری خەڵکی شاری سەقز بە ناوەکانی هاوڕێ مورادی، دیاکۆ فەتاحی، کەماڵ دەستەوانە، کەماڵ (پاشناوی نادیار) لە ئەنجامی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە بە سەختی بریندار بوون.

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی پێنجشەممە ١٨ی گەلاوێژی ٢٧٢٤ (٨ی ئاگۆستی ٢٠٢٤)، هاوڕێ مورادی، دیاکۆ فەتاحی، کەماڵ دەستەوانە و کەماڵ (پاشناوی نادیار) هەر چواریان خەڵکی شاری سەقز، لە کاتی کۆڵبەری لە سنووری هەنگەژاڵی بانە لە لایەن هێزە چەکدارەکانەوە دەستبەسەر کران.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو چوار کۆڵبەرە لە لایەن هێزەکانەوە سەرەتا دەستبەسەر و ئەشکەنجە کراون و دواتر ئازادیان کردوون و بە چەکی ساچمەای تەقەیان لێ کراوە کە لە ئەنجامدا بە سەختی بریندار بوون.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە